هۆكارهكانی زیادبوونی كۆكهی منداڵ له شهودا
ڕاچڵهكین-
کۆکە بەزۆری بەشەو زیاد دەکات دەکرێ بڵێین ئەو جۆرە کۆکەیە ناز کردنی مندالەکە بێت بۆ ئەوەی سەرنجی دەوروبەری راکێشێت؟دكتۆر زانیار لهڕێی ئهم بابهتهوه وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"نا بەو شێوەیە نییە، بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو زیادکردنەی شەوان لەبەر سێ هۆکارە"
- یەکەمیان ئەوەی کە حاڵەتێک هەیە پێی دەگووترێت "پۆست نەیزاڵ دریپ" واتا لینجاوی لووت دەڕژێتە دواوەی لووت بۆ گەروو کە هانی وەرگرەکانی کۆکە دەدات لەو شوێنەدا و وا دەکات کە منداڵەکە بکۆکێت.
- دووەم هەندێک جار هۆکارەکەی هەستیاری و تەسک بوونەوەی بۆرییەکانی هەناسەیە لە سنگدا کە ئەمەیان بەشەو خراپ دەبێت لەبەر کەم بوونەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆن.
- سێیەمیش چونکە لە شەودا دونیا خامۆش و بێدەنگە و هەموو دەنگ و جوڵەیەک ئاسانتر هەستی پێ دەکرێت لە کاتێکدا کە ڕەنگە منداڵ بە ڕۆژ هەندێک جار لە پێش چاوی دایک و باوکی نەبێت و کۆکەکە هەستی پێ نەکرێت.