ئەمریكا لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان وەڵامی ئێران دەداتەوە

جیهان

02/05/2021     ژمارەی بینراو 287

راچڵەكین –

ئیدارەی ئەمریكا بەفەرمی هەواڵێك لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی زیندانیان رەتدەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو هەواڵەی لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە رێككەوتن لەنێوان واشنتۆن و تاران بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی زیندانیانی هەردوو لەبەرامبەر پێدانی بڕەپارەیەكی زۆر بە ئێران، دوورە لە راستییەوەو رێككەوتنی لەو جۆرەش نەكراوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئیدارەی ئەمریكاو بەریتانیا رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی ژمارەیەك زیندانی لەگەڵ ئێران.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، بەگوێرەی رێككەوتنەكە، ئەمریكا لەبەرامبەر ئازادكردنی چوار هاووڵاتیی خۆی كە بەتاوانی سیخوڕیكردن لە ئێران زیندانی كراون، ئامادەیە بڕی حەوت ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران بداتەوە، هاوكات رەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ ئازادكردنی چوار هاوولاتی ئێرانی، كە ئێستا لە گرتوخانەكانی ئەمریكادان.

تائێستاش بەریتانیا بەفەرمی هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن