هۆڵەندا.. دوو نەخۆش بەهۆی پچڕانی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

جیهان

02/05/2021     ژمارەی بینراو 309

راچڵەكین –

لە نەخۆشخانەیەكی هۆڵەندا بەهۆی پچڕانی كارەباوە، دوو نەخۆشی تووشبووی پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی هۆڵەندا بڵاویانكردەوە، لە نەخۆشخانەی زانكۆی ماسترێخت لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە، كە تەرخانكراوە بۆ چاودێریكردنی تووشبووانی پەتای كۆڕۆنا، بەهۆكارێكی نادیار كارەبا پچڕاوە، بەو هۆیەشەوە ئامیچری هەناسەدانی دوو نەخۆش لەكاركەوتووەو لەئەنجامدا هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكراشیانكردووە، وەزارەتی تەندروستی هۆڵەندا دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش، كارەبای نەخۆشخانەكە بۆماوەی 24 كاتژمێر پچڕاوە، بێ ئەوەی هیچ هەوڵێك لەلایەن كاربەدەستانی نەخۆشانەكە بدرێت بۆ گەڕاندنەوەی تەزووی كارەبا.

هۆڵەندا یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەوروپا كە پەتای كۆڕۆنا بەشێوەیەكی فراوان تێیدا بڵاوبووەتەوە، بەگوێرەی نوێترین ئاماری تەندروستی، ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 507 هەزار كەس، لەو ژمارەیەش 17 هەزارو 172 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن