 
      
         فۆتۆ- ئیبراهیم فەتاح 
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ خواستێكیان نییە بەوەی مامۆستایان و خوێندكاران ناچار بە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكەن.
حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند:" لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراق هیچ نووسراوێكیان پێنەگەیشتووە تا مامۆستایان و خوێندكاران ناچار بەوەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكرێن."
وتیشی، وەزارەتی پەروەردە كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لەكاتی دەوامی خوێندنگەكان. لەهەمان كاتدا جەختیكرد لەوەی بارودۆخی كۆرۆنا لەخوێندنگەكان لەژێر كۆنترۆڵدایە.