نێچیرڤان بارزانی گەیشتە گردی زەرگەتە

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین-

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەیێمی كوردستان گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتەی سلێمانی.

لەئێستادا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەكۆبوونەوەدایە. بڕیاریشە دواتر، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بكات.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و بابەتی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان دەكات. 
 
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی لەهەولێر لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبوەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن