ژمارەی قوربانیانی كۆڕۆنا لە عیراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

04/05/2021     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆڕۆنا بەراورد بە دوێنێ زۆر زیاتر بووەو 42 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو 143 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 242 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 42 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 86 هەزار و 141 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزارو 608 كەس گیانیان لەدەستداوەو 971 هەزارو 793 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 89.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن