دەیان هاووڵاتی عیراقی كە لە هیندستان گەڕاونەتەوە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنان

عێراق

04/05/2021     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، دەیان كەس لەو عیراقییانەی كە لەهیندستان گەڕاونەتەوە، هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنان و لە ئوتێلێكی شاری بەغدا كەرەنتین كراون.

رەبا فەلاح، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆی 399 هاووڵاتی عیراقی، كە لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە، 82 كەسیان دوای ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوتووە كە تووشبووی كۆڕۆنان.

وتیشی:" ئەو توشبووانە لەلایەن تیمێكی تایبەتی وەزارەتی وەزارەتی بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ، گواستراونەتەوە بۆ ئوتێلێكی شاری بەغدا، بۆئەوەی بخرێنە ژیچر چاودێری تەندروستییەوە".

دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هیندستان، كە رۆژانە سەدان هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوونی تێدا تۆماردەكرێت و بەهەزاران تووشبووش گیان لەدەستدەدەن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد سەرجەم ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی لەو وڵاتەن، بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن