هۆکارەکانی جەڵتەی چاو

تەندروستی

04/05/2021     ژمارەی بینراو 507

هۆکارەکانی جەڵتەی چاو

ڕاچڵه‌كین-

جه‌ڵته‌ی‌ چاو یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ كه‌ توشی چاو ده‌بێت، دكتۆر میران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته‌ی‌ چاو ده‌خاته‌ رٍوو.

1- تەمەن: زیاتر لە نیوەی ئەوانەی توشی جەڵتەی چاو ئەبن لە سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵییەوەن.
2- بەرزی فشاری خوێن: یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، وە ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دووبارە و چەند بارەی جەڵتەی چاو.
3- بەرزی چەوری خوێن یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.
4- نەخۆشی شەکرە.
5-حەبی دژە سکپڕی: ژنی گەنج ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر حەبی دژەسکپڕی بەکاربهێنێت ئەگەری هەیە توشی جەڵتەی چاو ببێت.
5- جگەرەکێشان:بە تابیەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر و ڕێژەیەکی زۆر بکێشرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن