بوكێ له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر زاوای جێهێشت
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
له‌ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا خانمێكی به‌ڕه‌گه‌ز هندی بڕیاری ئه‌وه‌یدا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی جێبهێڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ری داهاتووی له تاقیكردنه‌وه‌ی ماتماتیك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوبێت.
له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له ویلایه‌تی" ئه‌وتار برادیش" ی هندستان بوكێ بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بچووكی هاوسه‌ری داهاتووی بكات و خشته‌ی لێكدانی لێپرسیوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاوا نه‌یزانیوه بوكێ ئاهه‌نگه‌كه‌ی جێهێشتوه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كه شوی پێ نه‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Dhaka Tribune بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی بوكێ زانیویه‌تی زاوا نه‌خوێنده‌واره بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هاوسه‌ریگیری له‌گه‌ڵ نه‌كات و خێزانی زاوا ئه‌م بابه‌ته‌یان له ماڵی بوك شاردۆته‌وه به‌ڵام بوكێ ئازایانه بڕیاری خۆیداوه بێ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سڵ بكاته‌وه.