دانيشتني منداڵ بە شێوازی W زياني هەیە؟

تەندروستی

09/05/2021     ژمارەی بینراو 574

دانيشتني منداڵ بە شێوازی W زياني هەیە؟


ڕاچڵه‌كین-

دانیشتن بە شێوەی  W بەشێکە لە گەشەکردنی ئاسایی کە زیاتر لە تەمەنی ٣ ساڵیدا هەیە و وردە وردە نامێنێت، ئەگەر منداڵەکەت تەنیا جار جار وا دادەنیشێت ئەوا بە ئاسایی وەریبگرە و کێشەی نییە، بەڵام ئەگەر بەردەوامبێت، دەکرێت ئەم شێوازی دانیشتنە نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت وەکو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ كه‌ دكتۆر سۆران پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات:
 
1- ناتەواوی لە دروستبونی جومگەی تۆپی سمت یان دەرچونی جومگەکە
2-نەخۆشییەکانی دەمار و ماسولکە (دەرەجەی جیاوازی ئیفلیجی لە ئاستی مێشک و شادەماری پشت و دەمارەکانی دیکەی قاچ و ماسوکەکان).

چ کاتێک پێویست بە بینین و پشکنین ئەکات لە لایەن پزیشکەوە؟
1- لاوازی و شلی ماسولکەکان
2-کەمی جوڵە و نەبونی چالاکی وەک مناڵی ئاسایی
3- نەبوون یان کێشە لە تەوازن و ڕێکخستنی جوڵەکانی(بۆ نمونە منداڵ تەنها دەستی راست ئەبات بۆ ئەو شتانەی لای راستیەتی و تەنها دەستی چەپ بۆ شتەکانی لای چەپی، جوڵەی هەردوو دەستی بۆ ڕێک ناخرێت بە یەکەوە).
4- هەبوونی ئازار
5- درەنگ کەوتن لە کۆنترۆڵکردنی مل و دانیشتن و گاگۆڵکێ و پێگرتن.
6- ئەگەر منداڵەکە کێشەی جومگەی تۆپی سمتی هەبوبێت پێشتر یان لە ناو خێزانەکەیانا کێشەی تۆپی سمت هەبێت، ئەگەر منداڵەکە سواربوبێت لە سکی دایکیدا.
7- کاتێک منداڵ بە شێوازی W  دادەنیشێت بەڵام بە قورسی و گرانی ئەتوانێت شێوازی دانیشتنەکەی بگۆڕێت بۆ جۆرێکی کە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن