هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهر و خۆپاراستن له مایسیری  
          
					
          
         
         
         
          
					
          
 
ڕاچڵهكین-
مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورە و ڕێكەدا، ئەم بەشە بە بەشێكی دەوڵەمەند بە بۆری خوێن دەناسرێت، ئهو بۆرییانەش پاڵپشتی ماسولكەكان دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی داخستن و كردنەوەی كۆم، دكتۆر دیار پزیشکی گشتی و پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشی ھەرس و جگەر  لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و ههنگاوهكانی خۆپاراستن و چارهسهر دهخاته ڕوو.
خوێن کە ھەڵگری ئۆکسجین و خوراکە لە رێگەی خوێنبەرەوە دەگاتە کۆم و لەرێگەی خوێن ھێنەرەوە دەگەرێتەوە بۆ دڵ، ئەگەر بەربەستێک دروست بێت بۆ خوێن ھێنەرەکان لەکۆما بۆ گەڕانەوەیان بۆ دڵ، ئەوا پەستان لەسەر خوێن ھێنەرەکانی کۆم دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی گەورەبوون و ئاوسان و  پێچاوپێچی خوێن ھێنەرەکان لەناوچەی کۆمدا کە پێی ئەوترێ مایەسیری.
هەردوو ڕەگەز تووشی مایەسیری دەبن بەڵام ڕەگەزی مێینە ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە بەراورد بە پیاوان، لە (%٥٠) پێگەیشتوان نیشانەکانی مەیەسیریان تیا دەردەکەوێت لە تەمەنی (٥٠) ساڵیدا. مایەسیری گرفتێكی ترسناك و كوشندە نییە، بەڵام دەبێتەهۆی بێزاركردن و درووستكردنی ئازار ، بۆیە پێویستە لە کاتی هەستکردن و هاتنە دەرەوەی خوێنێکی سوری کاڵ لە کۆمەوە، یان بینینی خوێن بە جلی ژێرەوە، سەردانی پزیشکی پسپۆر بەو بوارە بکرێت.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چیین ؟
1-خوێنبەربوونێکی بێ ئازار لەکاتی دەرچوونی پیسایی، یان بوونی خوێنێکی سوری کاڵ بە جلی ژێرەوە
2- ئەستووربوون، خوران و کزانەوە لە دەوروبەری دەرچەی کۆم
3- گرێیەکی بە ئازار لە دەوروبەری دەرچەی پیسایی
4- ئازارو ناڕەحەتی
5- لێچوونی پیسایی لە کۆمەوە بێ ویستی خۆت
نیشانەکانی مایسیری دەوەستێتە سەر جێگای مایەسیریکە، لەوانەیە مایەسیریەکە لە ڕووی ناوەوەی کۆم بێت کە نا دەتوانرێت ببینرێت و ،وە زۆر بە کەمی ناڕەحەتیت بۆ دروست دەکات. بەڵام زەخت کردنی زۆرلە کاتی قەبزیدا و پەستان خستنە سەر ڕوی مایەسیریەکە وادەکات خوێنی لێ بێت. ئەگەر مایەسیریەکە لە ژێر پێستدا و لەڕووی دەرەوەی کۆم بێت، کاتێک پەستانی دەچێتە سەر لە کاتی دەرچوونی پیسایی ئەگەری هەیە تووشی خوران و خوێن بەربون بێت.
هۆکارەکانی دروست بوونی مایەسیری:
1-زەخت کردن لە کاتی دەرچوونی پیسایی
2-دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ لە توالێت
3-سکچوون یاخود قەبزییەکی درێژخایەن
4- قەڵەوی
5- دووگیانی
6-جووتبوون لە ڕێگەی دەرچەی پیسایی
7-هەبوونی پێشینەی خێزانی
خۆپاراستن لێی:
باشترین ڕێگە بۆخۆ پاراستن لە مایەسیری بریتییە لە هەوڵدان بۆنەرم کردنی پیسایی کە وادەکات پەستان نەخرێتە سەر گرێ مایەسیریەکە ئەمەش بەم ڕێگەیانەی خوارەوە:
1-خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشال (فایبەر) بخۆ لەوانە: سەوزەو میوە، بەرهەمەکانی دانەوێڵە.
2- خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو : پێویستە ڕۆژانە شەش بۆ هەشت پەرداخ ئاویان شلەکانی تر بخورێ