زانیاری گرنگ لهسهر شاش بوون و ههڵوهرینی بهری ترێ
ڕاچڵهكین-
لە ئێستادا ئەم حاڵەتەی شاش بون و هەڵوەرینی بەری ترێ هەیە، تکایە ئاگاداربن لەم هۆکارانەی خوارەوە.
1- زۆربەری دهڵێت هۆكارهكهی مێروه بهڵام له ڕاستیدا وانیە لەبەرئەوەی ئەم حاڵەتە لە باکوری ئەفریقا زۆر زۆرە بەتایبەت جهزائیر وە هەروەها حاڵەتێکی گشت گیرە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست .
2- هەندێک دەڵێن نهقسی توخمی بۆڕۆنە ئەمیش کە وانیە چونکە مانای نیە بەهەزاران هێکتار لە یەک ساڵدا نهقسی بۆڕۆن بێت.
3- بەرزی پلەی گەرمیە لەکاتی گوڵکردندا ئەمە هۆکاری ڕاستەقینەکەیە بەرزی و نزمی پلەی گەرما لە شەو ڕۆژدا بەتایبەت لەش و هەوای ئەمساڵ بە تێبینی ئەوەی ئەو مێوانە زیاتر توشی ئەم حاڵەتە دەبن کە مێوی ناوچەیی نین واتە ژینگە گۆڕاون لەناوچەیەک گوازراونەتەوە ناوچەیەکی تر و بەرگەی کەش و هوای نالەبار ناگرن.
تێبینی - هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی نیە، بەسە چیتر ساغ کردنەوەی دەرمان و بەکارهێنانی سهماد بەئاودان یان ورقی سودی تری هەیە نەک چارەسەر.
س: نوسینگەی کشتوکاڵی ڕاپەڕین