نەخۆشی وشک بوون و وەرینی گەڵای داری هەنجیر

کشتوکاڵ

19/05/2021     ژمارەی بینراو 994

نەخۆشی وشک بوون و وەرینی گەڵای داری هەنجیر


ڕاچڵه‌كین-

هەنجیر وەک دارەکانی دیكه‌ تووشی چەندین نەخۆشی دەبێتەوەو یەکێک لەوانەش دەبێتە هۆی وشک بوون و هەڵوەرینی گەڵا و بەری هەنجیرەکەنەی جاڵجاڵۆکەیی هەنجیرە کە دوو جۆری زستانەو بەهارەی هەیەو جۆری زستانەکەی لە نووکی دارهەنجیرەکاندا دەمێنێتەوەو ڕەنگێکی پرتەقاڵی بەخۆدەگرێت وزستان لە نووکی دارەکەدا بەسەردەبات وتەمەنی 18بۆ25ڕۆژە لەوکاتەی کە گەورە دەبێت تادوبارە گەرا دەڕێژێتەوە،ئەم کەنەیە لە ڕێگای هەڵمژینی شیرەی ڕەگی گەڵاکان لە ماوەیەکی کەم دا چەندین پەڵەی سپی لەسەرگەڵای هەنجیرەکە درووست دەکات ودواتر وردە وردە وشک دەبێت وگەڵاکەی دەوەرێت ودوابەدوای بەهۆی نەمانی گەڵا هەنجیرەکە توانای بەخێوکردنی بەرەکەی نامێنێت چونکە لەڕێگای گەڵاکانیە وە تیشک وەردەگرێت وکرداری ڕۆشنە پێک هاتن جێبەجێ دەکات .تەنانەت ئەگەر بە زووی چارەسەرنەکرێت ئەوا دارەکەیش وشک دەبێت.

چارەسە:بۆمەبەستی چارەسەری ئەم ئافەتەکەE.hirsti ناوە زانستییەکەیەتی چەند دەرمانێک وەک برۆمۆپرۆپیلات نئورونEC25% بەڕێژەی یەک لیتر بۆ هەزارلیترئاو،کولوفنتزین ئاپولوSC50% نیو لیتر لەهەزارلیتر ئاو،ئاباماکتین ورتی مکEC1/8%،نیو لیتر لەهەزار لیترئاودا .

بەبەکارهێنانی یەکێک لەم ئافەت کوژانە دەتوانین لەم کەنەیە ڕزگارببین وهەنجیرەکە سەرلەنوێ گەڵا بکاتەوە.


ئەندازیار: ئەنوەر مەریوانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن