هەردوو یانەی مەدریدییەكە جەنگی پاڵەوان بوون دەكەن

وەرزش

22/05/2021     ژمارەی بینراو 528

راچڵەكین-

هەردوو یانە مەدریدییەكەی ئیسپانیا ( ریال و ئەتلەتیكۆ) ئەمشەو دوا تیری خۆیان لەجەنگی بوون بەپاڵەوانی لالیگا دەهاویژن.

بڕیارە كاتژمێر 19:00ی ئەمشەو لەیەك كاتدا سێ یاری گرنگ لە خولی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت:
ڕیاڵ مەدرید – ڤیاڕیاڵ        
ڤەلەد وەلید – ئەتڵەتیكۆ      
ئەیبار – بەرشەلۆنە

ئەتلەتیكۆ مەدرید پێش یاریەكەی ئەمشەو خاوەنی (83) خاڵەو ریال مەدریدیش (81) خاڵ، هەرچی یانەی بەرشلۆنەیە، بەهۆی ئەوەی یاری پێشووی دۆڕاندا، ئەوا لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بێئومێد بووەو شەڕی پلەی سێیەم دەكات.

یانەی ڤەلەد وەلید، شەڕی مانەوە دەكات تا لەریزی یانە پلە یەكەكاندا بمێنێتەوە، هەربۆیە چاوەڕێ دەكرێت تا دوا چركەكانی یاریەكە لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریددا بجەنگێت، هەر ئەنجامێكی نەخوازراویش بۆ كوڕانی سمیۆنی وەك دۆڕان یاخود یەكسان بوون، لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە دەبێت و دەبێتە پاڵەوان، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەتلەتیكۆ سەركەوتنی بەدەستهێنا ئەوا خۆی دەبێتە پاڵەوان. 
             
ڕیزبەندی لالیگا لە كۆتا گەڕی‌ وەرزدا 38:

1/ ئەتڵەتیكۆمەدرید 83 خاڵ
2/ ڕیاڵ مەدرید 81 خاڵ 
3/ بەرشەلۆنە 76 خاڵ 
4/ سڤیلیا 74 خاڵ
5/ سۆسیداد 59 خاڵ 
6/ بیتیس 58 خاڵ 
7/ ڤیاڕیاڵ 58 خاڵ
8/ سێڵتا ڤیگۆ 53 خاڵ 
9/ بلباو 46 خاڵ
10/ گرانادا 45 خاڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن