پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتبار دەستگیر دەكات

کوردستان

04/02/2020     ژمارەی بینراو 667

راچڵەكین

هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتبار لەكاتی هەوڵدانیان بۆ ڕفاندنی ژنێك، دەستگیر دەكە و دەستیش بەسەر چەكەكانیاندا دەگرن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ەك ئەمڕۆ 4-2-2020 بڵاویكردووەتەوە، لە كاتژمێر ٢ی شەوی یەكشەممەدا، ژنێكی بە ڕەگەز عەرەب، پەیوەندی بە پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە كردووە و باسی لەوەكردووە سێ كەس بە چەكەوە لەبەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی ڕفاندنی دەدەن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، مەفرەزەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكەو سێ تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەرو دوو ڕومانەو سێ‌ چەك گیراوە، كە دووانیان كڵاشینكۆف و یەكێكیان دەمانچە بووە.

راگەیاندراوەكە، ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكان یەكێكیان لەدایكبووی ١٩٩٦ و یەكێكی دیكەیان ١٩٩٣ و ئەوی تریشیان ٢٠٠٢ە، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچناریشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن