كچی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار توشبوونی به دوو نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
جانا دیاب كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عمرۆ دیاب" باس له‌وه ده‌كات كه پێده‌چێت توشی وه‌ره‌می ده‌نگه ژێكانی بوبێت ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا جانا توشبوونی به نه‌خۆشی فره جوڵه‌ی و بیر بڵاوی ڕاگه‌یاند.
جانا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا وتویه‌تی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر ده‌خوێنێت به‌ڵام نمره‌كانی زۆر كه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای ته‌ركیز كردنی كه‌مه و توشی نه‌خۆشی فره جوڵه‌یی بووه و به‌وهۆیه‌وه له خوێندنگاكه‌ی ده‌ركراوه"
ئه‌م خانمه ده‌شڵێت" من كه‌سێكی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم و زۆر قسه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رم ده‌كه‌م و به‌هۆیه‌وه توشی گرفتی ده‌نگ بووم و ده‌نگه‌ژێكانم زیانیان پێگه‌یشتوه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش له‌داهاتودا ببێته هۆی توشبوونم به شێرپه‌نجه‌ی ده‌نگه‌ژێكان و ڕه‌نگه ده‌نگم له‌ده‌ست بده‌م"