راچڵەكین-
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی درێژكردنەوەی گرێبەستی لوكا مۆدریچ-ی بۆ ماوەی ساڵێك لەگەڵ یانەكە راگەیاند.
یانەی ریال مەدرید لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە گرێبەستەكەی مۆدریچ نوێ كراوەتەوە و بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ درێژ كراوەتەوە.
لوكا مۆدریچ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستیگرام نووسیویەتی "خۆشحاڵم و شانازی بەوەوە دەكەم كە بەردەوام دەبم لە پۆشینی درێسی باشترین یانەی جیهان".
لوكا، لە ئاستی نازناوی بە کۆمەڵ 4 جار چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، 4 جار جامی جیهانی یانەکان، 3 جار جامی سووپەری ئەوروپا، 3 جار سووپەری ئیسپانیا، هەروەها دووجار لالیگا و جارێکیش جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.
لوکا تەمەنی 35 ساڵە و تاوەکو ئێستا لەگەڵ ریال مەدرید 266 یاری ئەنجامداوە و 20 گۆڵیشی تۆمارکردووە و یەکێکە لە باشترین یاریزانانی یانەکە و جیهان.