راچڵەكین-
پێشمەرگەیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت رایدەگەیەنێت، لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە زۆر ناچاریان كردوە 150 دۆلار بدات بە كۆمپانیایەك لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربونی ئەو فڕۆكەی كە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە كاتێكدا ئەو دو برای خۆی لەگەڵی بوە و پێویستی بەو كۆمپانیا نەبووە.
كامەران مەحمود، ئەو پێشمەرگە خاوەن پێداویستییە تایبەتەیەو دەڵێت، لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە زۆر ناچاریان كردووە ١٥٠ دۆلار بدات بە كۆمپانیایەك لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربوونی ئەو فڕۆكەی كە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە كاتێكدا ئەو دوو برای خۆی لەگەڵی بووەو پێویستی بەو كۆمپانیا نەبووە كە ئەو پارەیەی لێسەند.
وتیشی، دوای ئەوەی ناچاریان كردووە ١٥٠ دۆلار بدات، چەند كارمەندێكی ئاسیایی و بیانی-یان هێناوە یارمەتی بدات و سوار فڕۆكەكەی بكات كە هیچ لە زمانی ئەم تێنەگەیشتوون و زۆر ئازاریان داوە، تەنانەت جانتای كەل و پەلەكانیشیان بە زۆر خستۆتە باوەشی خۆی و ئەمەش هەم دیسان ئازاری داوە چونكە ئەو بە رادەی ١٠٠% توشی شەلەلی روباعی بووە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە.
كامەران مەحموود وتیشی، لە فڕۆكەخانە پێیان وتووە كە ناهێڵن سواری فڕۆكەكە ببێت گەر ئەو پارەیە نەدات بە كۆمپانیای (Flyerbil) فلای ئەربیل.