راچڵەکین-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی کە پێشمەرگەیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە زۆر ناچارکراوە 150 دۆلار بدات بە كۆمپانیایەك لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربونی ئەو فڕۆكەی كە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، فڕۆکەخانەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکرووەتەوە و دەڵێت:" لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە لەسەر باباتەکە و هه‌رچی زووه راستی روداوەکە و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه بۆ رایگشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره به بڕی (١٥٠$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ناوی ( كامه‌ران مه‌حموود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه كردن له‌م بابه‌ته، هه‌رچی زووه ڕاستی ڕووداوه‌كه و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه بۆ رایگشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، به‌وپێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به خۆی بۆ دانراوه سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه. بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به به‌شی (Ground Handling Service).
فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه، ده‌بێت هێڵه ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به به‌شی (Ground Handling Service). نابێت ئه‌و پاره‌یه خودی گه‌شتیاره‌كه بیدات.
بەیانی ئەمڕۆ کامەران مەحمود کە پێشمەرگەیەکی خاوەن پێداویستییە تایبەتە رایگەیاند، لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە زۆر ناچاریان كردووە ١٥٠ دۆلار بدات بە كۆمپانیایەك لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربوونی ئەو فڕۆكەی كە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە كاتێكدا ئەو دوو برای خۆی لەگەڵی بووەو پێویستی بەو كۆمپانیا نەبووە كە ئەو پارەیەی لێسەند.