راچڵەكین-
كچ و كوڕێك دوای ئەنجامدانی پرۆسەی مارەبڕین لەدادگا، لەرێگای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكەی خۆیان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، كچ و كوڕێك دوای ئەنجامدانی پرۆسەی مارە بڕین لە دادگای كەركوك، لەرێگای گەڕانەوەیان بۆ ناحیەی (زاب) كە لێی نیشتەجێن، ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە بوك و زاواكەو دایك و خوشكێكی زاوا گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەو رووداوەدا دایك و خوشكێكی بوكەكە بەسەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لەشاری كەركوك.
قوربانییەكان ئەندامی خێزانێكی عەرەبن رووداوەكەش بەدیاریكراوی لەنێوان ناحیەی زاب و گوندی ڕاوی-دا بووە.