هەزاران تووشبووی نوێی كۆڕۆنا لە عیراق تۆماركرا

عێراق

07/06/2021     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین –

جارێكی دیكە ژمارەی توشبووانی كۆڕۆنا لەعیراق روو لە بەرزبوونەوە دەكات و بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش، بەراورد بە دوێنێ نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە زیادی كردووەو 28 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 129 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 652 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 28 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 229 هەزار و 121 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 146 هەزار و 745 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.3%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 566 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن