فەرماندە دەستگیركراوەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا

عێراق

07/06/2021     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین –

دوای 13 رۆژ لە دەستگیركردنی بە تۆمەتی تیرۆر، ئەمڕۆ 7-6-2021، دادگای عیراق بڕیاریدا بە ئازادكردنی قاسم موسڵیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنباری حەشدی شەعبی.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، دادگا بەبیانووی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی فەرماندەكەی حەشدی شەعبی كراوە، بڕیاریدا بە ئازادكردنی بە كەفالەت.

لەوبارەیەوە پەیجێكی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، رێورەسمێكی فراوان بەبۆنەی ئازادكردنی فەرماندەكەیان رێكدەخرێت.

رۆژی 25-2-2021، هێزێكی سەر بە دژە تیرۆری عیراق، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، قاسم موسلیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنباری حەشدی شەعبییان دەستگیركرد، كە ناوبراو لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی تیرۆرو تێوەگلان لە كوشتنی چەند چالاكوانێكی عیراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو.

ئەم رووداوەش بووە هۆی ناڕەزایەتی حەشدی شەعبی و بۆ گوشارخستنەسەر حكومەت لەپێناو ئازادكردنی فەرماندەكەیان، هێزێكی زۆریان لە دەورەبەری ناوچەی سەوز كۆكردەوەو بارەگای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ماڵی مستەفا كازمییان گەمارۆدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن