هۆكاره‌كانی سکچون و ڕشانەوە و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

10/06/2021     ژمارەی بینراو 4235

هۆكاره‌كانی سکچون و ڕشانەوە و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


ڕاچڵه‌كین-

سکچون و ڕشانەوە نیشانەی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵه‌ن، نەخۆشەکە خواردنی پێناخورێت، دڵی تێکەڵ دەچێت، دەرشێتەوە، سکی دەئێشێت و سکی دەچێت، دكتۆر فایه‌ق پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری سكچوون و ڕشانه‌وه‌ باسده‌كات كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا بۆته‌ نه‌خۆشییه‌كی بڵاو.

بە هۆی سکچون و رشانەوەوە، ئاوی ناو جەستە و  کانزاکانی ناو خوێنی( سۆدیۆم و پۆتاسیۆم) نەخۆشەکە کەم دەبنەوە، نەخۆشەکە هەست بە لاوازی و بێهێزی دەکات، ناتوانێت چالاکییە جەستەیی و فیزیکیەکانی ئەنجامبدات.

سکچون و رشانەوە لە وەرزی هاویندا زیاد دەکات، منداڵ و گەور توشدەکات،  بە هۆی بچوکی و کەمی کێشی مندالەوە، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ زۆرتر دەکات.

هۆکارە سەرەکیەکانی سکچون و رشانەوە:
1- هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بە کۆمەڵیک ڤایرۆس کە لە وەرزی هاونیدا( لە گەرمادا) زۆر دەبن.

2-ژەهراویبونی خواردن بە کۆمەڵیک بەکتریا، بە تایبەتی ئەو خواردنەی باش ناکۆڵێنرێ، یان ئەو خواردنەی بە رێگەیەکی تەندروست هەڵناگیرێ.

3-زۆر خواردن و  خواردنی چەور و خواردنەوەی زۆری کحول، هۆکارێکی تری رشانەوە و سکچونن.

4-هەندێک دەرمان بە تایبەتی دەرمانی دژە تەن، کە بۆ نەخۆشی تر بەکاردێن، جاری واهەیە نەخۆشەکە دوچاری  سکچون و رشانەوە دەکەن.

گرنگترین پشکنین بۆ نەخۆشەکە:
پێوانی پەستانی خوێن، ژماردنی لێدانی دل لە یەک چرکەدا، پشکنینی خوێن بۆ کانزاکانی خوێن و هەوکردن.پشکنین بۆ  پیسایی نەخۆشەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی جۆری هەوکردنەکە.
چارسەری:
1-نەخۆشەکە هیچ نەخوات.
2- گێرانەوەی ئاوی لەش و کانزاکانی نەخۆشەکە بە پێدانی مغەزی تایبەت لە رێگەی کانیولاوە.
3- هەوڵی وەستانەوەی رشانەوە و سکچونەکە بدرێت بە دەرزی و حەبی تایبەت
4- هۆکاری هەوکردنەکە چارسەر بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن