ئەمریكا خەڵاتێكی گرانبەها بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی هێرشەكانی عیراق تەرخان دەكات

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 648

راچڵەكین – 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕی سێ ملیۆن دۆلار وەك خەڵات بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە زانیارییان دەداتێ لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەكانی وڵاتەكەی لەعیراق.

وەزارەتەكە لە بانگەوازێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوەو ئاراستەی هاووڵاتییانی عیراقی كردووە، رایگەیاندووە، هەر كەسێك زانیاریمان لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە پێبدات كە كراونەتە سەر دامەزراوە دیبلۆماسییەكانی ئەمریكا لە عیراق، بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بانگەوازەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، خەڵاتەكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە زانیارییان پێبدەن و ببێتە هۆی پوچەڵكردنەوەی پیلانی تیرۆریستی كە تائێستا ئەنجامنەدراوە.

تەرخانكردنی ئەو خەڵاتە داراییە گەورەیە، دوای رۆژێك دێت لەو هێرشەەی كە لەڕێی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە كرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن