دوو پەرلەمانتاری کورد لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم وەڵامی لیژنەی دەستپاکی دەدەنەوە

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 385

راچڵەکین-

دوو ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، ناردنی پارە بۆ هەرێم هیچ گرفتێکی یاسایی نیەو لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عیراقی ساڵی ۲٠۲۱ جێی کراوەتەوە.

هەردوو پەرلەمانتار جەمال شوکر، د. رێبوار کریم محمود روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و و دەڵێن:" ئێمە دوو ئەندامی کورد لە لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە هەموو جۆرێك ئەو بەیاننامەیەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان رەتدەکەینەوەو پێمانوایە هاتنی پارە بۆ هەرێم هیچ گرفتێکی یاسایی نیە و لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عیراقی ساڵی ۲٠۲۱ جێی کراوەتەوە".

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن:"لەبەرئەوەش کە یاساکە بۆ کۆی ساڵی ۲٠۲۱ ئەژماردەکرێ، هەربۆیە دەبێ پارەکە لە سەرەتای ساڵەوە حساب بکرێ و بنێردرێت".

"دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئەو پارەیە بەپێی یاسای بودجەو بەپێی بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانیش تەنها بۆ مووچە خەرجدەکرێت و بەهۆیەوە نابێ لێبڕینی موچە لەهەرێمی کوردستان بمێنێت" ئەو دوو پەرلەمانتارە وا دەڵێن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن