پشدەر.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ كەس دەستگیركران

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 350

راچڵەكین –

بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندێكی سنووری قەزای پشدەر، هێزەكانی پۆلیسی راپەڕین سێ كەسیان لەهەردوولا دەستگیركردو كۆتاییشیان بە شەڕەكە هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  پاش ئاگاداركردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێكی شەڕ لە گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر بە هاوكاری هێزەكانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنەكە و پاش بەدواداچوون، دەركەوت بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵەدا، شەڕ ڕوویداوەو چەكیشی تێدا بەكارهێندراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكە، بە بڕیاری دادوەر سێ كەس لە هەردوو بنەماڵە دەستگیركران و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن