ئەو هۆکارانەی مەترسی زوو لەدایکبوونی منداڵ زیاتر دەکەن
ڕاچڵهكین-
هۆکارەکەی بە تەواوی دیار نییە کە بۆچی منداڵ زوتر لە کاتی خۆی لەدایک ئەبێت، بەس چەند هۆکارێک دیاری کراوە کە ئەگەری زوو لەدایکبوونی کۆرپەلە زیاتر دهكهن، دكتۆره تاڤان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1- ئەگەر خانمەکە پێشتر منداڵەکەی زووتر لەدایک بوبێت ئەکرێ مناڵی دواتریشی بە وجۆرە لەدایک بێت.
2- ئەگەر مناڵی دوانە یان سیانە هەبێت
3- ئەگەر پێشتر منداڵ لەبارچوبێت
4- ئەگەر خانمە دووگیانەکە نەخۆشی دریژخایەنی وەکو بەرزەپەستانی خوێن یان شەکرەی هەبێت
5- جگەرەکێشان و بەکارهێنانی ماددەی نایاسایی
6- لاوازی و کەم کێشی یاخود کێش زۆری پێش دووگیانی ، یان زیادبوونی کێش زۆر کەم بیت یان زۆر زۆر بێت لە کاتی دووگیانیدا
7- ڕووداوی ناخۆش لە ژیانی کەسەکەدا وەکو مردنی کەسێکی نزیکی
8- هەبوونی خوێنی ناوچەی زێ لە کاتی دووگیانیدا
9- شلەی چواردەوری منداڵدان(سەراو) زیاتر بێت لە ئاستی ئاسایی
10- کەم خوێنی لە کاتی دووگیانیدا بەتایبەت لە سەرەتای دووگیانیدا
11- هەوکردن و میکرۆبتێدان لە کۆئەندامی هەرس
12- هەبوونی بەرزە پەستانی خوێن لە کاتی پێش لەدایکبووندا
13- ئەگەر ماوەی نێوان دوو دووگیانی کەمتر بێت لە ٦ مانگ
14- ئەگەر خانمەکە خزمەتی تایبەت بە دووگیانی وەرنەگرتبێت لە سەرەتای دووگیانی و لە کاتی دووگیانیدا