راچڵەکین-
تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەنها دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێ ڕوداوی جیاجیادا سێ منداڵی چوار ساڵان بوون بە قوربانی کە یەکێکیان کچێک بووە دەرگای سکەی بەسەردا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئەم دوا نیوەڕۆیە لە چەمچەماڵ لە سێ ڕوداوی جیاجیادا سێ مدناڵی چوار ساڵان بوون بە قوربانی کە یەکێکیان کچێکی بچووک بووە دەرگای سکە بەسەریدا کەوتوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
تەندروستی چەمچەماڵ دەشڵێت:"هەروەها دوو منداڵی تری کوڕ و کچ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەربان و بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ زۆر بەسەختی برینداربوون".