چهند زانیارییهكی گرنگ لهسهر سپی كردنهوهی ددان
ڕاچڵهكین-
ئایا لەیزەری سپیکردنەوەی ددان زیانی هەیە؟ ئایا مەعجونی تایبەت بە سپیکردنەوەی ددان خراپە؟ ئایا تێکەڵەی لیمۆ و سۆدە خراپە بۆ ددان سپی کردنەوە؟ دكتۆره تروسكه پزیشكی نهخۆشییهكانی ددان لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارانه دهداتهوه.
لەیزەری سپیکردنەوەی ددان بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتە و ئەنجامێکی قبوڵکراوی هەیە ،تەنها دەبێتە هۆی هەندێ نارەحەتی کاتی وەک هەستیاری ددان و ئازاری پوک ئەمەش تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی کەم بەردەوام دەبێت.
ئەوکەسانە کێن ناتوانرێ لەیزەریان بۆ بەکاربێنین؟
1-کەسانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵ.
2-ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
3- کەسێک چا و قاوە و جگەرەی زۆر بخوات.
4- کەسێک نەخۆشی پوکی هەبێت.
5- کەسانی زۆر بەتەمەن
ساڵی چەند جار دەتوانین لەیزەری سپیکردنەوە بە کاربهێنین؟
بە شێوەیەکی گشتی تا شەش مانگ بۆ سالێک دوای لەیزەر ددان بە سپی دەمێنێتەوە.ئەمەش بەندە لەسەر پێکهاتەی ددانی کەسەکە و خواردنی رۆژانەی.
شەش مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک ئاساییە لەیزەری سپیکردنەوە بەکاربهێنیت.
ئایا مەعجوونی سپیکردنەوەی ددان خراپە؟
-بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی سەلامەتە و پێویستە لەلایەن پزیشکی ددانەوە بۆت بنوسرێت و بەشێوەیەکی هەرەمەکی و بێ پرس بەکاری نەهێنیت.
-زۆر کات دەبێتە هۆی هەستیاری ددان ،لەم حاڵەتەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت و بەردەوام نەبیت لە بەکارهێنانی.
-مەعجونی سپی کردنەوە نابێ زیاتر لە مانگێک بە بەردەوامی بەکاری بهێنیت.
تێکەڵەی سۆدە و لیمۆ سەلامەتە بۆ بەکارهێنان؟
تێکەڵەی لیمۆ و سۆدە کە ئێستا زۆر باوە لەناو خەڵکدا ،هەموو لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن پێویستە لێی دووربکەوینەوە و بەکارنەهێنرێت، چونکە زیانێکی زۆر بە ددانەکان دەگەیەنێت و مینای ددان لاواز دەکات و دەبێتە هۆی هەستاری ددان.