راچڵەکین-
لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوەدا، ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوت بەسەر ئینگلتەرادا و نازناوی پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠٢٠ی بەدەست هێنا.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یۆرۆ ٢٠٢٠)دا، ئیتاڵیا کە لەماوەی یاسایی و زیادکراودا، بەگۆڵێک یەکسان بوو لەگەڵ ئینگلتەرا، بەلێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣-٢ لە ئینگلتەرای بردەوە و بووە پاڵەوان.
یارییەکە کە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو کە تیایدا ماوەی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو، بە ئەنجامی ١-١ بۆ هەردوولا تەواوبوو، بەو هۆیەوە پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، سەرکەوتن بەسەر ئینگلتەرای خاوەن یاریگادا تۆمار بکات و نازناوی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت.
لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا، لوک شاوگۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینگلتەرا تۆمارکرد و گێمهكه بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینگلتەرا کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٧دا، لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئیتاڵیا تۆمار کرد.
ماوەی یاسایی و دوو نیوە زیادکراویش بەو ئەنجامە کۆتایی هات، ناچار پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە بۆ دیارییکردنی براوەی یارییەکە.
لە میانی لێدانی یەکلاکەرەوەدا لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەریەک لە دۆمینیكۆ بێراردی، لیۆناردۆ بونوشی و فێدریکۆ بێرناردسکی گۆڵیان تۆمار کرد، بەڵام ئەندریا بیلۆتی و جۆرگینهۆ نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
هەروەها لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری کەین و هاری ماگوایهر بە لێدانی یەکلاکەرەوە گۆڵیان تۆمار کرد و مارکوش راشفۆرد، جادۆن سانجۆ و بۆکایۆ ساکا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوەدا، ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوت بەسەر ئینگلتەرادا و نازناوی پاڵەوانی یورۆ ٢٠٢٠ی بەدەست هێنا.
بەو بردنەوەیەش ئیتاڵیا لە دوای ٥٣ ساڵ بۆ جاری دووەم توانی ببێتەوە خاوەنی ئەو نازناوە.