هۆكاره‌كانی توشبوونی خانمان به‌ نه‌زۆكی

تەندروستی

15/07/2021     ژمارەی بینراو 552

هۆكاره‌كانی توشبوونی خانمان به‌ نه‌زۆكی


ڕاچڵه‌كین- 
 
نەزۆکی مانای ئەوەیە ئەگەر خانمێک بە بێ بەکارهێنانی ڕێگاکانی ڕێگری لە مەنع جوت بون بکات و لە ماوەی یەک ساڵدا دووگیان نەبێت ئەوا واتای وایە کێشەی نەزۆکی بونی هەیە و لەوانەیە هۆکارەکەی خانمەکە یان پیاوەکە بێت ، هەندێک جار بۆ خانمانی ٣٥ ساڵ و بەرەو سەر ماوەی ٦ مانگ ئەژمار ئەکرێت)، دکتۆرە تاڤان پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی توشبوونی خانمان به‌ نه‌زۆكی ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکانی نەزۆکی لە خانماندا زۆرجار کێشەکە لە دانانی هێلکە و بەڕەڵابونی هێلکەیە بۆ ناو جۆگەی فالوپ لە هێلکەدانەکانەوەم بە بێ هێلکەدانان هێلکە ناپیترێت و کۆرپەلە دروست نابێت، هەندێک لە نیشانەکانی کە هێلکەدانان ڕوونادات بریتیین لە ناڕێک بون و دیارنەمانی سوڕی مانگانە .

کێشەکانی هێلکەدانان زۆرجار بەهۆی بونی کیسی هێلکەدانەوە دروست ئەبن کە ئەویش هۆکارەکەی تێکچونی باڵانسی هۆرمۆنەکانە کە هێلکەدانانی ئاسایی تێکئەدەن ، حاڵەتێکیتر بریتییە لە ئیش نەکردنی تەواوەتی هێلکەدانەکانە کە هەندێک جار پێش تەمەنی ٤٠ ساڵی بە باشی کار ناکەن و بە چالاکی نامێنێتەوە.

 هەندێک هۆکاریتریش هەن بۆ نەزۆکی لە خانماندا وەکو
1- گیرانی جۆگەی فالوپ بەهۆی هەوکردنی ناوچەی حەوز، ئەستوربونی ناوپۆشی منداڵدان 
2- دروستبونی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان
3- کێشەیەک لە پێکهاتەی منداڵداندا هەبێت 
4- بەفایبەربونی ناوپۆشی منداڵدان 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن