راچڵەكین –
لە قەڵادزێ هاووڵاتییەك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، هێرشیكرایەسەرو بەچەقۆ برینداركرا پەلاماردەرەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەمشەو، دوو كەس لەناو بازاڕی قەڵادزێ بەشەڕهاتن و لە ئەنجامدا كەسێك بەناوی (ق.ب) لەدایكبووی ساڵی 1985 دانیشتووی قەڵادزێ، بریندار بوو كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیەو باری تەندروستیشی ناجێگیرە.
لەدوای رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەكەو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردو دەستیشیان بەسەر چەقۆ و دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) دا گرت.