کەشناسی: بروسکە و تاوەباران دەبێت

کوردستان

16/07/2021     ژمارەی بینراو 2562

فۆتۆ.. ئیبراهیم فەتاح

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 16-7-2021 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەر بروسکە و تاوەبارانێکی کورتخایەن هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ شەممە 17-7-2021 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن