پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی 12 بەنداو لە هەرێم خەرجدەكرێت

ئابوری

18/07/2021     ژمارەی بینراو 409

راچڵەكین –

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بودجەیەك بە گوژمەی 13 ملیار و 40 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی دروستكردنی چەندین بەنداو لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك خەرجدەكات.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە لەرۆژی 12-7-2021 فەرمانی پێدەركراوەو بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی كارە ئەنجامداراوەكان و رێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەست لەگەڵ حكومەت، خەرجدەكرێت.

ئەو بەنداوانەی كە پارەیان بۆ تەرخانكراوەو ژمارەیان 12 بەنداوە، پێنج بەنداو دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، چوار بەنداو لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و سێ بەنداویش لە سنووری پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەكردووە، تەرخانكردنی ئەو بودجەیە دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتەكەیان بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی ووشكەساڵی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن