هەوڵی " تیرۆركردنی" مستەفا كازمی دەدرێت

عێراق

19/07/2021     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئاشكرایكرد، سێجار هەوڵی تیرۆركردنی دراوەو دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی سێجار ھەوڵی تیرۆركردنم دراوە، ھیچ نیگەران نییم و ناشترسم".

مستەفا كازمی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلحەدەس) ئاماژەی بەوەكرد: "تا ئێستا، سێجار ھەوڵی تیرۆكردنم دراوە".

كازمی وردەكاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو و گوتی: "لەگەڵ ئەوەی سێجار ھەوڵی تیرۆركردنم دراوە، ھیچ نیگەران نیم و ناشترسم".

سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەوەكرد كە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دایناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن