ڤیدیۆ: دوای چونه ناو گۆڕی توت ئانخ ئامون زانایه‌ك توشی شۆك بووه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پرۆفیسۆره جوان فلیتشر پسپۆڕی بواری ئاسه‌واره و دوای ئه‌وه‌ی چۆته ناو گۆڕی توت ئانخ ئاموون كه نازناوه‌كه‌ی"فیرعه‌ونی ئاڵتونیه" به‌هۆی قوڵی و سه‌رنجڕاكێشی ناو گۆڕه‌كه شۆك بووه.
ئه‌م خانمه دوای به‌شداریكردنی له پرۆگرامی دۆكیۆمێنتاری""The Valley Of Kings: The Egyptian Golden Age" باسی له‌وه كردوه كه قوڵی گۆڕه‌كه‌ی ئامون 174 مه‌تره و تیایدا چه‌ندین ژوور و ڕێڕه‌و هه‌یه كه هه‌مویان به ده‌ست نه‌خشێندراون له زه‌ویه‌كه‌یه‌وه هه‌تا بنمیچه‌كه‌ی و پڕه له ئه‌ستێره‌ی ئاڵتونی بچووك و دره‌وشاوه.
فلیتشه‌ر باسی له‌وه كردوه كه گۆڕه‌كه ده‌كه‌وێته" دۆڵی پاشا‌كان" له شاری ئه‌قسه‌ر له باشووری میسر و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گۆڕی فیرعه‌ونیه‌كانه كه له‌م ناوچه‌یه دروستكراوه .
توت ئانخ ئاموون یه‌كێك بووه له به‌ناوبانگترین پاشاكانی میسر و نازناوی" فیرعه‌ونی بچووك" ی پێدراوه و ساڵانی 1334-1325 ی پ.ز ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته ده‌ست.