وێنه و ڤیدیۆ: دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری منداڵه‌كانی لێی ده‌ترسن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كیران هیلر هاوسه‌ری پێشووی كاتی پرایس باس له‌وه ده‌كات هاوسه‌ری پێشووی دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریانه‌ی كردویه‌تی بۆته كه‌سێكی ترسێنه‌ر و منداڵه‌كانی له ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه نه‌یانتوانیوه ته‌ماشای بكه‌ن هه‌تا دوای چاكبوونه‌وه‌ی.
پرایس كه پێشتر نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه به كه‌سێكی له‌خۆبایی وه‌سف ده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیه‌وه چونكه پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه دایكه ته‌نها بیری له‌وه كردۆته‌وه كه پلان بۆ ڕوخساری خۆی دابنێت چۆن بیگۆڕێت و خه‌یاڵی لای ئه‌وه نه‌بووه منداڵه‌كانی ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه ببینن چه‌ند ئازار ئه‌چێژن.
ئه‌م خانمه له یه‌ك كاتدا 5 نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له توركیا كردوه ئه‌وانیش توندكردنه‌وه‌ی لێو و ده‌رهێنانی چه‌وری زیادده‌ی ورگ و به‌رز كردنه‌وه‌ی سمت و به‌هۆیه‌وه ئازاری زۆری چه‌شتووه.