پاكستان.. پێكدادانی شەمەندەفەرێك و پاسێك دەیان قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

19/07/2021     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین –

لە پاكستان بەهۆی پێكدادانی پاسێك و شەمەندەفەرێك، لانی كەم 33 كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 55 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لەویلایەتی بەنجاب لە باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە، رووداوێكی پێكدادان لەنێوان پاسێك و شەمەندەفەرێك روویداوەو لەئەنجامدا لانی كەم 33 كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 55 كەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رووداوەكە بەهۆی هەڵەی شۆفێری پاسەكە بووە، كە خۆی كێشاوە بە فارگۆنی شەمەندەفەرێك، لەدوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەكەو بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

لەماوی رابردوودا، چەندین رووداوی هاوشێوە لە پاكستان روویانداوەو بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی رێگاوبانەكان و نەبوونی پێودانگی سەلامەتی هاتووچۆ لەو وڵاتە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن