راچڵەکین-
پاکستان بۆ جاری چوارەم به هۆكاری به‌رده‌وامیدان به "ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو"ی پلاتفۆرمه‌كه تیکتۆکی قەدەغە کرد.
پاكستان كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه سێ جار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی "تیكتۆك"ی داوه، بۆ جارێكی دیكه به هۆكاری به‌رده‌وامیدان به "ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو"ی پلاتفۆرمه‌كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دایه‌وه.
ئاژانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو تیكتۆك و نه‌توانین بۆ رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ڕۆكه نه‌گونجاوه ئه‌م بڕیاره‌ی پێ داون.
له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢ه‌وه تاكوو ئێستا پاكستان بۆ چواره‌م جار تیكتۆكی قه‌ده‌غه كردووه.
پاكستان به دوای هیندستاندا دووه‌مین وڵاتی ئاسیابوو كه تیكتۆكی قه‌ده‌غه كرد.