فواد حسێن: تەنها هێزە سەربازییە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لەعیراق دەكشێنەوە

عێراق

21/07/2021     ژمارەی بینراو 310

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی عیراق لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دەڵێت، تەنها هێزە شەڕكەرەكان دەكشێنەوە.

فوئاد حسێن، كەلەئێستادا بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عیراق لە واشنتنە  رایگەیاند: "دوور نییە ئەمە دوایین خولی دانیشتنەكان بێت لە بواری سەربازی و لەو بوارە دەگەینە رێككەوتن".
 
وەزیری دەرەوەی عیراق لەبارەی تەوەرەكانی گفتۆگۆكە راگەیاند:"بابەتی جۆراوجۆر هەن، تەنیا بابەتی سەربازی و ئەمنی نییە، بابەتەكان پەیوەندییان بە وزە هەیە وەكو نەوت، كارەبا، گاز، هەروەها بابەتی تەندروستی و پەتای كۆرۆنا و چۆن لەو بوارانەدا ئەمریكییەكان هاوكارمان دەبن."
 
لەبارەی گفتوگۆكردن بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق ووتی: "خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكان دادەنرێت، مەبەست لەوەش كشانەوەی هێزە ئەمریكییە شەڕكەرەكانە".وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
 رۆژی سێشەممە 20ی تەمموزی 2021 وەزیری دەرەوەی عیراق بۆ بەشداریكردن لە گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق كە بڕیارە 23ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت گەیشتە واشنتن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن