چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی هاتە دەنگ

کوردستان

23/07/2021     ژمارەی بینراو 3141

راچڵەكین-

چراخان رەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووتری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت:" نه وەزیری نەوت بوم، نەوت بدزم، نه وەزیری دارایی بوم پاره سپی بكەمەوه"

چراخان رەفیق لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" وەكو خۆم رۆژێ لە رۆژان لەم وڵاتە نە فەرمانبەری دائیرەیەك بوم، نە مودیری شارەوانی بوم و زەوی داگیربكەم، نە وەزیری نەوت بوم، نەوت بدزم، نە وەزیری دارایی بوم پارە سپی بكەمەوە، نە مەسئول هێزێك بوم، بندیوارم هەبوبێت، نە مەسئول گومرگێك بوم، قاچاخچیتی بكەم."

دەشڵێت:" خێرە بە پیاو و مەسئولی حكومی ناوێرن بە ئافرەتێك ئەوێرن و تۆمەت ئەخەنە پاڵم من نە لە حكەمەتدا بوم، ئیتر  با لێرەدا بەس بێت، دەسیسەی هەموتانە."

چراخان ئاماژەی بەوەداوە:"ئەگەر داخی ئاشتی هەورامیتان لە دڵایە بڕۆن بەو بوێرن نەك من. تا ئێستاش رێكن لەگەڵی، بڕۆن دزە گەورەكان بگرن، تەزویرچییەكان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن