راچڵەکین-
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، کارەبای پێویست بۆ ناوەندە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێندکاران دابین دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"وەزارەتی کارەبا لە پێناو یارمەتیدانی وەزارەتی پەروەردە بۆ سەرکەوتووانە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12 ئامادەیی 2020-2021، کارەبای پێویست بۆ ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا 11:30 دابین دەکات".
ئەوە لە کاتێکدا بڕیارە سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆل 12 ئامادەیی بەڕێوەبچێت.