به‌م نزیكانه.. ڤاكسین به شێوه‌ی حه‌ب
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی جۆرێكی نوێی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه كه به‌جۆری حه‌ب ده‌درێته هاوڵاتیان و له ده‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێت و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت مانگی داهاتووه بچێته بواری تاقیكردنه‌وه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه مانگی داهاتوو ئه‌م ڤاكسینه تاقیده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر به‌راز تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه دژه ته‌نی له له‌شی به‌رازدا دروستكردوه.
ده‌رمانه‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای" ئۆرامید" تایبه‌ت به ده‌رمانه و بڕیار وایه كۆمپانیای" پریماس بیۆنتیك" ی هندی په‌ره‌ی پێبدات و ئه‌م ڤاكسینه نوێیه هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پسپۆڕی تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسینیان نییه كه ده‌رزی له‌سه‌ر شان بده‌ن و جگه له‌وه‌ش پێویستی به پله‌ی گه‌رمای نزم نییه تیایدا بپارێزرێت.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئۆرامید بۆ ده‌رمان "نداف كیدرۆن" ده‌ڵێت"ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا پزیشكیه نوێیه یارمه‌تی پێشكه‌شكارانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌دات بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌تایبه‌ت شریتی نوێی جۆری ده‌لتا كه ئێستا له جیهاندا زۆر بڵاوه"