نەوبەی پانیک چییە؟
ڕاچڵهكین-
لەکاتی نەوبەکەدا تاک چەند نیشانەیەکی دەبێت کە زۆرینەیان جەستەیین وەکو دلەکوتە, تەنگەنەفەسی, گێژبوون, سەرسوکبوون, دڵەکزەو یەلنج, ئارەقکردنەوە, لەرزین و هەستی بورانەوە.. هەروەها ترس لەوەی کە لەوانەیە بمریت یان جەلدەی دڵ لێیبدات یاخود تێکبچێت (شێتببێت) بەهۆی ئەو نیشانانەوە.
دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات"هەرکات 3 لەو نیشانە بەیەکەوە بوون ئەوە پێیدەوترێت نۆبەی پانیک و نەوبەکە نزیکەی ٢ بۆ ١٠٠ خولەک دەخایەنێت."
نەوبەی پانیک لەگەڵ چەندین جۆر نەخۆشیدا رودەدات وەکو نەخۆشی خەمۆکی, نەخۆشییەکانی ترس و تۆقین, یاخود خودی نۆبەکە زۆر دەبیت بەبێ هۆکار کە لەمکاتەدا دەبیتە نەخۆشی پانیک.
هەندیکجار لە مرۆڤی تەندروستیشدا رودەدات, بەتایبەت لەکاتی بیرکردنەوەی زۆر یان بوونی فشاری دەرونی...
گرنگ ئەوە بزانین کە هۆکارەکەی دەرونییە و بە پشكنینی تاقیگەیی دەرناکەوێت.
بۆ چارەسەریشی دەبێت:
1- بزانین کە ئەوە حالەتیکی دەرونییەو چاکدەبینەوە.
2- لەکاتی نۆبەکاندا بەسەرخۆماندا زالبین و هەناسەدانی قوڵ ئەنجامبدەین لەجیاتی پەلەپەلی لە هەناسەدان.
3- چارەسەری هۆکارەکەی بکەین کە ئایا نەخۆشییە یاخود هەوالی ناخۆشە, ترسە یان بوونی کێشەی کۆمەلایەتی .
کاتیک ریژەکەی زۆربوو بۆنمونە رۆژانە چەندجاریک توشی نوبەکە بوین, یان نەوبەکان دریژەیان کێشاو بەو رینماییانە چاکنەبووین باشترە سەردانی پزیشکی دەرونی بکەین.