ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له ئاسمان ڕووده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
زاناكان ئاشكرایان كردوه ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه ڕووده‌دات ئه‌ویش نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زوحه‌له بۆ نزیكترین خاڵ له زه‌ویه‌وه و زه‌وی ده‌چێته خاڵی نێوان زوحه‌ل و خۆره‌وه و ساڵانه ئه‌م دیارده ده‌گمه‌نه دوباره ده‌بێته‌وه.
ڕۆبه‌رت ماس زانا له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ردوون ناسانی به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مشه‌و به ئاشكرا و به‌ڕوونی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له ئاسمان ده‌بیندرێت وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕه‌نگ زه‌رد و زیاتر له هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی ئاسمان دره‌وشاوه ده‌بێت.