روونكردنەوە لەبارەی جووڵەپێكردنی هێزەكانی دژەتیرۆر دەدرێت

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 1809

راچڵەكین –

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لەبارەی دەنگۆی جووڵەپێكردنی هێزەكانی دژەتیرۆر، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، هێزەكانمان لەشوێنی خۆیاندان و دەستوەردانیش لەكاروباری ناوخۆی یەكێتی ناكەین.

لەو روونكردنەوەیەدا كە ئەمشەو ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "لە هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی نەناسراو، وێنەو هەواڵی ئەوە بڵاوكراوەتەوە گوایە بەشێك لە هێزەكانی دژە تیرۆر جووڵەیان كردبێت، یان دەستوەردان بكەن لە كاروباری ناوخۆی (ی.ن.ك)، بەم روونكردنەوەیە بە رای گشتی كوردستانی رادەگەیەنین كە هیچ ئەفسەرو كارمەند، تیم یان گروپێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسەكەمان جووڵەیان نەكردووەو لە شوێنی دیاریكراوی خۆیان لە ئەرك و فەرماندان.

روونكردنەوەكەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لەدوای بڵاوكردنەوەی وێنەی هێزێكی دژە تیرۆر دێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گوایە لەناو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن