دروسترین و باشترین شێوازی ددان شۆردن

تەندروستی

03/08/2021     ژمارەی بینراو 1493

دروسترین و باشترین شێوازی ددان شۆردن

ڕاچڵه‌كین-

زۆرکەس دەپرسێ من زۆر گرینگی بە ددانم دەدەم و بەردەوام دەیشۆم بەڵام سەرەرای ئەمەش ددانەکانم کلۆر دەبێ ،ئایا هۆکار چیە؟دكتۆره‌ تروسكه‌ پزیشكی ددان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" لە وەڵامدا دەڵێن ژمارەیەکی زۆری  خەڵک ،بەشێوازێکی دروست ددانیان ناشۆن و هەموو رووەکانی ددانیان پاک ناکەنەوە ،هەروەها گرینگی بە پەتی ددان نادەن بۆ پاکردنەوەی نێوان ددانەکانیان ."

چەند خاڵێکی گرینگ
1- سەرەتا پێش هەموو شتیێک ئێمە دەبێ بزانین ،شۆردی ددان مانای سپی بوونەوەی ددان نیە ،ئێمە ددانمان دەشۆین بۆ ئەوەی بیان پارێزین و بە دووربین لە کلۆربوون ددان و نەخۆشیەکانی پوک،نەک بۆ سپی بوونە ددان، رێگە چارەی تر زۆرە بۆ سپی کردنەوە.

2-پێویستە بەیەکسانی گرینگی بە  هەموو رووەکانی ددانەکان بدرێت و پاک بکرێنەوە لە کاتی ددان شۆردن ،زۆرکەس هەیە بەس ددانەکانی پێشەوەی دەشوات و گرینگیەکی زۆر بە ددانەکانی دواوەی نادات یاخود بەس ڕووی دەرەوەی ددانی دەشوات و رووی ناوەوەی ددانەکانی ئیهمال دەکات کە ئەمانە یەکێکن لەهەڵە باوەکان.

3- هەڵەیەکی تر ئەوەیە ، کە لاکاتی ددان شۆردن زۆر کەس فڵچەکە بەشێوەیەکی ئاسۆی بەکاردێنێت لەسەر رووی ددانەکانی،کە ئەمە زیان بە پوکی دەگەیەنێت و بە تێپەربوونی کات پوکی ددانەکانی دادەبەزێت.بۆیە پێویستە فڵچە بە جوڵەیەکی بازنەیی و زۆر بە هێمنی بەکاربهێنین لە کاتی ددان شۆردن.

4-ڕۆژانە لە سێ جار زیاتر ددانت مەشۆ ،وە ماوەی هەر ددان شۆردنێکت با لە دوو خولەک کەمتر نەبێت.

5-فڵچەی ددان شۆردنەکەت پێویستە و زەروورە نەرم بێت،وە دوای ددان شۆردن لەناو قەباغی داخراو نابێ هەڵبگیرێت ،پێویستە سەری کراوەبێت و ئاڵوگۆری هەوا رووبدات

6-پەتی ددان لەبیر مەکە چونکە فڵچە ناتوانێ نێوانی ددانەکانت پاک بکاتەوە.

7-بۆ ئەوەی بە دووربیت لە کلۆری ددانەکانت ،لەگەڵ شۆردنی ددانەکات بە رێک و پێکی پێویستە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازیەکان کەم بکەیتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن