خانمە پاڵەوانێكی كورد گیانی لەدەستدا

وەرزش

07/08/2021     ژمارەی بینراو 1416

راچڵەكین-

میدیا تەیب، خانمە وەرزشوان و پاڵەوانی كوردی ئاسیای یاری بەرزكردنەوەی قورسایی، دوای نۆ رۆژ لەو هێرشە چەكداریەی كرایە سەر ماڵەكەی لەشاری كەركوك، گیانی لەدەستدا.

محەمەد شەمسەدین، پاڵەوانی یاری بەرزكردنەوەی قورسایی و هاوسەری میدیا تەیب رایگەیاندووە:" نۆ رۆژ بەر لە ئێستا لە گەڕەكی كوردستانی شاری كەركوك تەقە لە هاوسەر و كچەكەم كرا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ میدیای هاوسەرم گیانی لەدەستدا."

محەمەد شەمسەدین، پاڵەوانی یاری ئاسنەو لەساڵی 2005 وە بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووەو نزیكەی 28 نازناوی ناوخۆیی بەدەستهێناوە. 

میدیا تەیب،ی هاوسەری محەمەد یەكێكە لەپاڵەوانە كوردەكانی یاری بەرزكردنەوەی قورسایی و بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی لە یاری بەرزكردنەوەی قورسایی كردووە لە پاڵەوانێتی ئاسیای تایبەت بە خانمان توانی بە بەرزكردنەوەی ٨٤ كیلۆگرام پلەی یەكەم بەدەستبهێنیت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن