نیشانه و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ژێی ماسولكه‌یی
ڕاچڵه‌كین-
هەوکردنی ژێی ماسولکەیی لە مەچەک له هه‌ندێک که‌سدا ڕووده‌دات له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست ده‌ستی به‌كارده‌هێنێت و هه‌ندێكجار لاوازی ماسولكه‌ی مه‌چه‌ك هۆكاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته، دكتۆر هێمن پزیشكی جومگه و ڕۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌دات.
نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە شوێنی بازنەکە کە لە وێنەکەدا نیشان دراوە بە جووڵەی مەچەک یان لەگەڵ جووڵەی پەنجە گەورە"ئەسپێ کوژە"
ئەم دۆخە بە زۆری لە وەرزشوانان و ئەو خانمانەی کە کۆرپەکانیان هەڵدەگرن و هەروەها لە ئەنجامی کاری بەردەوامی ناوماڵ ڕودەدات.
دەستنیشانکردنی ئەم دۆخە بەزۆری لەڕێگەی پشکنینی کلینیکی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ئێسک، هەندێک جاریش لە ڕێگای سۆنار یان MRI دەکرێت.
چارەسەر ئەمانەی خوارەوەیە:
1- بۆ ماوەیەک دەست بحەسێنەوە
2- بەستەری مەچەک و پەنجە گەورە لەبەر بکە لەکاتی خەوتن هەروەها لە ماوەی ڕۆژدا بۆ ڕێگرتن لە جوڵەی پەنجە گەورە.
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن وەک مۆبیک هیتر...
4-چارەسەری سروشتی
5- دەرزی کۆرتیزۆن، لەلایەن پزیشکەوە ئەنجامدەدرێت