زۆر به‌كارهێنانی ئۆمیگا 3 مه‌ترسی دروست ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دكتۆر نۆرماند هارد له به‌ریتانیا كاریگه‌ریه نه‌رێنی و مه‌ترسیداره‌كانی خواردنی بڕێكی زۆر له ئۆمیگا 3 یان ئاشكرا كرد.
له كاتی ئاسایی‌دا به‌كارهێنانی ئۆمیگا 3 به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه ئۆمیگا 3 زیاتر له ئاستی سروشتی به‌كاربهێندرێت ئه‌وه به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆس و به‌كتریاكان لاواز ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كاته‌ی بڕێكی زیاتر له ئاسایی ئۆمیگا 3 یان پێبدرێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به هه‌وكردنی كۆڵۆن و لاواز بوونی به‌رگری له‌ش زیاد بووه.